ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدیانەوە لە سەرتاسەری هەرێم ڕۆژێک دەکرێتە پشوو.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف  بە ماڵپەڕی زەمەنی ڕاگەیاندووە “رۆژی چوارشەممەی داهاتوو جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکانە و بەو هۆیەشەوە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پشووی رەسمی”.

ئێزدییەکان ئەو جەژنە بە جەژنی چوارشەممەی سور ناودەبەن و لەو بۆنەیەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدەدەن.