ڕاگەیەنراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کوڕەی ڕاگەیاند کە دوینێ بە چەقۆ باوکی خۆی کوشت.

 

 

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا ئەوەی خسەڕوو  “پاش ئەوەی سەرلەبەیانی دوێنێ 10ی نیسانی 2019، هاووڵاتی (أ.ف.ح) لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی لەلایەن كوڕەكانیەوە بەچەقۆ كوژرا ئەمڕۆ تۆمەتبارانی رووداوەكە دەستگیركراون”.

 

 

 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە “کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ 11ی نیسانی 2019 دوو تۆمەتبار بەناوەكانی (ك.أ.ف) لەدایكبوی 1998و (گ.أ.ف) لەدایكبووی 2001 خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كرد كە تۆمەتبارن بەكوشتنی (أ.ف.ح) باوكیان”.

 

 

 

ئەوەش خراوەتڕوو “دوو تۆەمەتبارە دەستگیركراوەكە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی كوشتویانەو روبەڕوی یاسا كرانەوە”.