سودان… مێژوویەک لە کودەتا

وڵاتی سودان لەئەفریقیا لەڕێکەوتی(1_1_1956)سەربەخۆیی بەدەستهێنا و جیابووە لە شانشینی یەکگرتوو(بەریتانیا)تا ئێستاکەنزیکەیی(63)ساڵە ،نزیکەیی(14)کودەتای سەربازی وڕاپەرینی جەماوەری بەخۆیەوە بینیووە.

 

یەکەم/ لەڕێکەوتی(17_2_1958)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئیبراهیم عەبود لەدژی خەلیل عەبدوڵڵای سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتەی سودان.

 

دووەم/ ساڵی(1960ز)بەسەرۆکایەتی لیوا عەبدولوەهاب وەشکستی هێنا.

 

سێیەم/ ساڵی(1963ز)لەلایەن کۆمەڵەی ڕەشید تاهیر وەشکستی هێنا.

 

چوارەم/ لەڕێکەوتی(12_10_1964)یەکەم ڕاپەرینی جەماوەری سودانی لەدژی ئیبراهیم عەبودی سەرۆکی ئەوکاتەی سودان بەڵام ڕاپەرینەکە پاش ڕۆژێک سەرکوت کرا.

 

پێنجەم/ لەڕێکەوتی(25_5_1969)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ جەعفەر نومیر لەدژی سەرۆکی ئەوکاتەی سودان ئیسماعیل ئەزهر.

 

شەشەم/ لەڕێکەوتی(19_7_1971)بەسەرۆکایەتی عقید هاشم عطا وەشکشتی هێنا.

 

حەوتەم/ لەڕێکەوتی(5_8_1975)بەسەرۆکایەتی عقید حەسەن حوسێنی وەشکستی هێنا.

 

هەشتەم/ لەڕێکەوتی(2_7_1977)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ موحمەد نوری سەعد وەشکستی هێنا.

 

نۆیەم/ لەڕێکەوتی(27_3_1985)دووەم ڕاپەڕینی جەماوەری سودانی وەلەڕێکەوتی(6_4_1985)کودەتا کرا بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عەبدەڵڕەحمان سوار زەهب لەدژی سەرۆکی ئەوکاتەی سودان جەعفەر نومیری.

 

دەیەم/ لەڕێکەوتی(30_6_1989)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عومەر بەشیر لەدژی سەرۆکی ئەوکاتەی سودان صادق مەهدی.

 

یازدەم/ لەمانگی(4)ی ساڵی(1990ز)کەبەکودەتای ڕەمەزانی(1990ز)ناسراوە لەلایەن ئەفسەرێکی سوپای سودان وەشکستی هێنا.

 

دوانزدەم/ لەمانگی(5)ی ساڵی(2004ز)کەکودەتای مارسی(2004ز)ناسراوە.

 

سیانزدەم/ لەمانگی(5)ی ساڵی(2008ز)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ خەلیل ئیبراهیم وەشکستی هێنا.

 

چواردەم/ لەکۆتایی ساڵی(2018ز)سێیەم ڕاپەرینی جەماوەری سودانی دەستی پێکرووە لەدژی سەرۆکی لەسەرکارلابراوی سودان عومەر بەشیر لەڕێکەوتی(11_4_2019)بەسەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ عەبدولفەتاح بورهان وکۆتایی هێنرا بەدەسەڵاتی دیکتاتۆرانەی عومەر بەشیر و ئەنجومەنی سەربازی سودان دەسەڵاتی سودانی گرتەدەست تاساڵی(2020ز) .

 

ئاماندەکردنی: چۆمان تەقێدین