میسر لە پێناو ئێران قوربانی دەدات

میسر لە ناتۆی عەرەبی دەکشێتەوە و و نیگەرانە و پێی وایە هەنگاوەکانی ناتۆ  ڕون نین بە تایبەت لە مامەڵەکانی لەگەڵ وڵاتی ئێران.

 

 

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە “میسر لەهاوپەیمانی ناتۆی عەرەبی پاشەكشێی كردووە، كە بەپێی چاودێران بڕیارێكی لەو جۆرە بۆ كەمكردنەوەی هەژموونی دژە ئێرانی بەهۆی میسرەوە پیشان دەدات”..

 

 

ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “شاندی وڵاتی میسر دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممەدا بەڕێوەچوو بەشداری نەكرد و لەهاوپەیمانی ناتۆی عەرەبی پاشەكشێی كردووە و  بڕیارەکەشی بە ناتۆی عەرەبی ڕاگەیاندووە”.

 

 

ئەوەشی خستۆتەڕوو “لە پێناو کومکردنەوەی ئەگەری زیاتركردنی گرژی و ئاڵۆزییەكان لەگەڵ ئێران و هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانییە لەپاش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا وڵاتی میسر ئەو بڕیارەی داوە”.