کۆمسیۆن کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دیاریکرد

لە نیوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت و لە رێگە ئامێری ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.

 

 

 

مەعن هیتاوی سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند “پێشنیازیان بۆ حکومەت کردووە، کە لە نیوەی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامبدرێت”.

 

 

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو “بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێویستمان بە بڕی 263 ملیار دیناری عیراقییە  و هەڵبژاردنەکە لە رێگە ئامێری ئەلیکترۆنییەوە دەبێت.”

 

 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌سه‌رچووه‌و تا ئێستا حكومه‌ت واده‌یه‌كی بۆ هه‌ڵبژاردنیان دیاری نه‌كردووه‌.