حکومەتی هەرێم توێژێکی لە دانەوەی پێشینەکان بەخشی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا پێشینەی هاوسەرگیری لە هاوسەری شەهیدان و بێسەروشوێنبووانی شەڕی داعش وەرنەگرێتەوە و بیانبەخشێت.

 

بوەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم لە ڕینماییەکیدا بڕیاریداوە هاوسه‌ری شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش و بێسه‌روشوێنبوان له‌ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كان ببەخشێت.

 

بەگوێرەی ناوەڕۆکی ڕێنماییەکە “ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی جه‌نگی دژ به‌ تیرۆریستانی داعش، ئەگەر قیستی یه‌كه‌می پێشینه‌ی سندوقی نیشته‌جێبوونیان وه‌رگرتبێت و قیسته‌كانی دیكه‌ی وه‌رنه‌گرتبێت، له‌ قیستی یه‌كه‌م ده‌به‌خشرێت و له‌ كاتی ئاسایبونه‌وه‌ی بارودۆخی دارایی، قیسته‌كانی دیكه‌شیان پێده‌درێت و له‌ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیش ده‌به‌خشرێن”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو “ئه‌و هاوسه‌ری شه‌هید و بێسه‌روشوێنانه‌ی جەنگی دژی تیرۆریستانی داعش، كه‌ داواكاری پێشینەی خانوبەرەیان پێشكەش كردوە و ره‌زامه‌ندییان وه‌رگرتوه‌، دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی دۆخی دارایی پێشینه‌كانیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت و له‌ دانه‌وه‌ی پێشینه‌كانیش ده‌به‌خشرێن”.