ڕێبازی سۆفیگەری

سۆفیگه‌ری

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دوانزه‌یه‌وه‌ سۆفیگه‌ری له‌ کوردستان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ و کۆمه‌ڵه‌ جیاجیاکان به‌ په‌سه‌ند کردنی ڕێبه‌رێکی هاوبه‌ش له‌ باوه‌شی ته‌ریقه‌یه‌که‌دا یه‌ک ده‌گرن. له‌ هه‌موویان کۆنتر که‌ تا ئێستاش له‌ کوردستان زۆر کارایه‌، ته‌ریقه‌ی قادری یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن عه‌بدولقادری گه‌یلانیه‌وه‌ (1078 ـ 1166) دامه‌زراوه‌ و له‌ شاری به‌رزه‌نجه‌ (نزیک شاری سلێمانی) ناوه‌ندی بۆ دانراوه‌. ده‌روێشه‌ قادریه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن شێخه‌که‌یانه‌وه‌ به‌ مورید بناسرێن ده‌بێ هه‌ندێ ده‌ستپێشخه‌ری بکه‌ن و کۆمه‌ڵێ ئه‌رکی گران به‌ جێ بگه‌یه‌نن که‌ بریتین له‌ دانپیانان به‌ خراپیه‌کانیان، چێژتنی سزاکانیان، فه‌رمانبه‌ری، ڕێزگرتن له‌ یاساکانی خانه‌قا و ماوه‌ی رۆژووه‌کان. له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی خانه‌قا، موریده‌کان له‌ ناو بازنه‌ داخراوه‌کاندا له‌ گه‌ل ده‌نگی جه‌رگبڕی ده‌ف دا خه‌م و ڕاست ده‌به‌نه‌وه‌ تا ده‌گه‌نه‌ حاڵه‌تی دڵڕاوکێیه‌کی گشتگیر. ئینجا هه‌ندێکیان به‌ خه‌نجه‌ر و قه‌مه‌ جه‌سته‌که‌یان کون ده‌که‌ن یان بزمار له‌سه‌ری خۆیان ده‌کوتن یانیش به‌ سه‌ره‌وه‌ خۆیان له‌ دیواره‌کان ده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ تاڵه‌بانی و بریفکانی ناودارترین بنه‌ماڵه‌کانی قادرین. ته‌ریقه‌ی دووه‌م نه‌قشبه‌ندی سوونی له‌ سه‌ر ده‌ستی به‌هائه‌ددین نه‌قشبه‌ند (1317 ـ 1389) له‌ بوخار (ئوزبه‌کستانی ئه‌مڕۆ) دامه‌زراوه‌ و له‌ ساڵی 1808 گه‌یشتووه‌ کوردستان.

ئه‌م ته‌ریقه‌ که‌ له‌ لایه‌ن مه‌ولانا جاف هێنراوه‌، شێخه‌کانی بارزان، ته‌وێڵه‌ و شه‌مدینان ده‌گرێته‌وه خۆی.
ئه‌مان مه‌راسیمه‌کانیان له‌ بێده‌نگی ته‌واودا ئه‌نجام ده‌ده‌ن. سووفیه‌کان به‌ ده‌وری یه‌ک له‌ شێوه‌ی بازنه‌ داده‌نیشن و بیر له‌و بابه‌ته‌ ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن شێخه‌وه‌ که‌ به‌ڕیوه‌به‌ری کۆبوونه‌وه‌که‌یه‌، هه‌ڵده‌بژێردرێت و تاوتوێ ده‌کرێت.