حکومەتی عێراق ٣٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات

حکومەتی عێراقی ٣٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات و پارەکەش بۆ کرێی کۆمپانیاکانی بواری نەوت تەرخاندەکرێت.

 

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیاکانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە “تائێستا هەرێمی كوردستان نەوتەكەی رادەستی كۆمپانیای سۆمۆ نەكردووەو بە فەرمیش راینەگەیاندووە كە نەوتەكەی رادەست ناكات”.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە “بڕیاربوو وەفدێكی هەرێم بۆ یەكلاكردنەوەی پرسی نەوت لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، سەردانی بەغدا بكات، بەڵام تائێستا وادەی سەردانەكە دیاری نەكراوەو ناشزانرێت ئاخۆ ئەو پرسە دەكەوێتە دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم یان نا”.

 

ڕوونیشیکردوەتەوە حکومەتی فیدڕڕاڵیی بيی ٣٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم دەکات و ناردنی ئەو بڕە پارەیە پەیوەستە بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، بۆیە ئەو پرسە وابەزوویی یەكلاناكرێتەوە.