هونەرمەندێکی کۆمیدی گیانی لە دەستدا

شانۆکارێکی دیاری بەریتانی لە کاتی نمایشی شانۆیەکیدا بە جەڵدەی دڵ  گیان لە دەست دەدات.

 

ئیان کۆگنیتۆ، شانۆکاری ناسراوی بەریتانیا لەکاتی نمایشکردنی شانۆیی بە شێوەی ستاندەپ کۆمیدی کۆچی دوایی کرد.

 

لە کاتی نمایشەکەدا کۆگنیتۆ لە دوای نمایشکردنی دیمەنێکی پێکەنیناوی لەسەر کورسی دادەنیشێت، جەڵتەی دڵ لێی دەدات و گیان لە دەست دەدات.

 

 

 

ئەوەەی جێگەی سەرنج بوو لەو کاتەشدا بینەرەکانی وا دەزانن ئەو کارەی بەشێکە لە شانۆکە و دەست بە پێکەنین دەکەن بەڵام ئەو هەر لەسەر شانۆ گیانی  لەدەستداوە.

 

 

 

 

دوای ئەوەی لە مردنی  ئیان کۆگنیتۆ دلنیا دەبنەوە داوای ئەمبوڵانس دەکەن و دەیگەیەننە نەخۆشخانە دەردەکەوت هەر لە  کاتی شانۆکەدا گیانی لەدەستداوە.