“هاوینی ئەمساڵ سلێمانی بێئاو دەبێت”

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات کە بەشێکی زۆر لەو پەمپانەی کە تایبەتن بە دابەشکردنی ئاو لە وێستگەکان لە کارکەوتوون و هۆشداریش دەدات کە ئەگەر چارەسەر نەکرێن لە هاویندا سلێمانی بێئاو دەبێت.
محەمەد رەسوڵ سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکەی کردوە و ئەوەی خستوەتەڕوو “به‌دواداچونم بۆ كێشه‌كانی پڕۆژه‌ی ئاوی دوكان ـ سلێمانی هێڵی دوو كردوە، كه‌ له‌چوار وێستگه‌ی سه‌ره‌كی (تاسڵوجه‌، كۆته‌ڵ، پیرقوربان و قه‌شقۆڵی) پێكدێت، هه‌ریه‌كه‌یان 14 په‌مپ له‌خۆده‌گرن، به‌داخه‌وه‌ 30 پەمپیان لەکارکەوتوە، واتا تەنها 26 پەمیان لەکاردان”.

ناوبراو هۆشداریداوەتە سەرۆکتی ئەنجومەن و لایەنە پەیوەدنیدارەکان و ئاماژەی بەوەکردووە “ئەگەر پێش وەرزی هاوین ئەو پەمپانەی لەکارکەوتون چاکنەکرێنەوە ئەوا “کارەساتی لێدەکەوێتەوە”.

سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریەکان و شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواش دەکات، کە نوسراو ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بکات بۆ ئەوەی پارەی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە تەرخانبکات.