گۆڕینی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌ به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌

لە كه‌ركوك له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ و كه‌می تێچوی سوته‌مه‌نی‌ گۆڕینی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل له‌ به‌نزینه‌وه‌ بۆ غاز ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و هەرکەسێکیش پابه‌ندنه‌بێت هیچ مامه‌ڵه‌یه‌كی له‌ هاتوچۆی پارێزگاكه‌ بۆ رایی ناكرێت.

 

 

 

عەمید جەمال حەکیم بەڕێوه‌بەری هاتوچۆی کەرکوک بە پشتبه‌ستن‌ بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند “ئه‌و ئاڵۆگۆڕه‌ له‌ سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل بۆ ته‌واوی پارێزگاكان جگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بڕیاره‌كه‌ له‌ كه‌ركوك سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلی تا‌كسی ده‌گرێته‌وه”.

 

 

ناوبراو ڕاشیگەیاند “بڕیارەکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و پاش هەماهەنگی نێوان هەردو وەزارەتی نەوت و ناوخۆی عێراق، ئێمه‌ دەستمان بە کارەکان کردوەو”.

 

 

 

 

هاوکات وتیشی “کاتێکی دیاریکراو بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ نییه‌، هه‌روه‌ها هەر شۆفێرێک داوای تابلۆی کەرکوک بکات و بۆ یەکەمجار ئۆتۆمبێل تۆماربکات، هاتوچۆی كه‌ركوك تابلۆی پێنادات، تا سیستمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بۆ غاز نه‌گۆڕێت بڕی تێچوی گۆرینی سیستمەكه‌  لەبەنزینەوە بۆ غاز 500 هەزار دینار دەبێت.