هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هاتوچۆکاران ئاگاداردەکاتەوە و ئاشکرای دەکات پردی دەباشان بەربەست دەکرێت بەمەبستی کارکردن تێیدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 14 ی‌ نیسانی‌ 2019،كاتژمێر شه‌شی به‌یانی پردی ده‌باشان، بۆ ماوه‌ی دوو مانگ به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتوچۆی سلێمانی هۆکاری بەربەستکردنی پردەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ كاركردن تیایدا داواشی له‌ شۆفێران کردووە كه‌ رێگه‌ی نزیك قوتابخانه‌ی كاژاو بگرنه‌به‌ر.