ئاژانسی ناسا: ئەمشەو رووداوێکی نامۆ لە ئاسماندا ڕوودەدات

ماڵپەڕی زە سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکردوە “ئاژانسی ناسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم بەردە ئاسمانییانەی بەوە وەسف کردووە کە بە خێرایی ٥٠ هەزار میل لە کاتژمێرێکدا تێدەپەڕن کە بە نزیکەیی دەکاتە ٨٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێكدا”.

 

 

بەردی ” GN4 ” بە گەورەترینیان دادەندرێت کە بەرزییەکەی دەگات بە ٢٢٠ پێ، واتە لە بورجی بیزای لاربووەوە بەزر ترە.

 

 

بەردی ” GN4 ” لە نزیك زەوییەوە تێدەپەڕێت و وا چاوەڕوان دەکرێت لە نیوەی شەودا بەنزیك زەویدا تێبپەڕێت، لە کاتێکدا بەردی ” GO4 ” بەخێرایی زیاتر لە ٨٠ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێبپەڕێت.

 

 

ناسا دڵنیایی ئەوەیداوە کە تێپەڕبوونی ئەو بەردانە لە نزیك زەوییەوە مایەی ترس و دڵەڕاوکێ نییە و مەترسی بەرکەوتنیان بە زەوی نییە.

 

 

بەگوێرەی ماڵپەڕە ناسا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، لەم مانگەدا ٣٢ تەن لە زەوی نزیكدەبنەوە، لەو بڕوایەدا نین کە تەنی گەورە بەر زەوی بکەوێت و پێداکێشان ڕووبدات.