ئێران لەبارەی پێدانی ڤیزا بڕیارێکی نوێ دەدات

كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند بۆ ماوەیەکی نادیار پێدانی دوو جۆر لە ڤیزای بە هاوڵاتیانی عێراق ڕاگرتووە و تەنها ڤیزای یەک مانگیی دەدرێت بە گەشتیاران.

 

كۆنسوڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەی خستوەتەڕوو “بۆ ماوەیەکی نادیار پێدانی ڤیزای سێ مانگی و شەش مانگی بەگەشتیاران راگیراوە ،تەنها ڤیزای یەک مانگی دەدرێت بە گەشتیاران”.

 

راشیگەیاندووە “لە ئێستادا پێدانی ڤیزە بە گەشتیارانی عیراق و هەرێم بۆ وڵاتەكەی بۆتە بێ بەرامبەر”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “پڕۆسەكە بەردەوامی دەبێت و هاوڵاتیان دەتونن تەنها بە ڤیزای یەک مانگی گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە بکەن”.