ئاینی ئیسلام

ئیسلام ئایینێکی ئاینێکی یەتا پەرستییە,  بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان.

ئیسلام دووەم ئاینە کە زۆرترین شوێنکەوتووی ھەبێت دوای ئایینی مەسیحیەت، ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١٫٨ میلیارد کەس، یان ٢٤٫١٪ی دانیشتوانی جیھان.

موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان محەمەد دواین نێردراو و پێغەمبەری خودایە.

ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت. ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش موحەممەد ھەیە وەک ئیبراهیم و یوسف و موسا عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت.

زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن.

ئیندۆنوزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ٪٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و روسیا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٫٣ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٢٠٫١٪ی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک  ئەمریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا، ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان.