تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لەکارکەوتن

هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و واتسەپ و ئینستاگرام لە کارکەوتن و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری لەکارکەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە ماوەی‌ زیاتر لە کاتژمێرێکە هەرسێ تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و واتسەپ و ئینستاگرام  لە سەرتاسەری جیهان لە کارکەوتوون.

 

دوای تێپەڕینی ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک بەسەر لەکارکەوتنی تۆڕەکاندا تا ئێستا هیچ یەک لە بەڕێوەبەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیانە ڕوونکردنەوەیان نەداوە.