جەژنی ڕۆژووی ئێزدییان

دوێنێ هەینی 14-12-2018 جەژنی رۆژوی ئێزدییەكان لەهەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

بەشێکی زۆر لە ئێزدیەکانی کوردستان لە کەمپەکاندا و بە ئاوارەیی ئەو جەژنەیان بەسەر برد.

جەژنەکە دوای سێ ڕۆژ بەڕۆژووبون دێت کە ئێزدیەکان لە بەیانی تا ئێوارە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.

ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی هیشتیمانی پیرۆزبایی لە ئێزیدیان کرد و بە پێویستی زانی مافەکانیان بچەسپێنرێت.

دوای هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال، ئێزدیەکان سێ ساڵە نەیانتوانیوە مەراسیمی ئەو جەژنە لە شوێنی تایبەتی خۆیان بەڕێوەبەرن.

ئێزیدی خاوەنی ئایینێكی تایبەتن و زۆربەی ئێزیدییەكانی جیهان، لە باشووری كوردستانن.

لە دەڤەری شێخانی نێوان موسڵ، پارێزگای دھۆك و دەڤەری شنگالی سەر سنووری سووریادا دەژین.

لە سەدەی ١٩ و ٢٠، ئێزیدییەكی زۆر هەڵهاتن بۆ ئەرمەنستان و گورجستان.

یەزیدیەكانیش توشی کۆمەڵكوژی هاتن لەگەڵ ئەرمەنەكان، لە جینۆسایدی ئەرمەنەكاندا.

یەكەم پەرستگەی ئێزیدی (لالش)ە، پەرستگەی هەرە پیرۆزی ئێزیدییەكانە.

لالش دەكەوێتە نێوان دۆڵێكی سێ چیای گەورە، پڕە لە دار و درەخت و سەوزایی.

وشەی (لالش) لە دەقی ئێزیدییەكان بە واتە “هەوێنی زەوی” دێت.

بە زمانی ئاڤێستایی واتەی (لالە)، واتەی چرا و ڕووناكی گەش دەگەیەنێت.

ئێزیدییەكان دوو كتێبیان هەیە (جەلوە) و (مەسحەفا ڕەش).

ئێزیدییەكان ٨ جێژنیان هەیە کە ئەمانەن: جێژنی سەری ساڵ، جێژنی چلەی هاوین، جێژنی چلەی زستان، جێژنی جەمای، جێژنی ڕۆژووی ئێزیدی، جێژنی بێلندا، جێژنی خدر لیاس، جێژنی قوربان.