بومەلەرزە چەند ناوچەیەکی کوردستانی هەژاند

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 9:34 خولەک بومەلەرزەیەک رویداوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی  خستەروو “بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 9:34 خولەک بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4 پلە بەپێوەری رێختەر لە قوڵایی 13 کیلۆمەتر و لە دوری 144 کیۆمەتر لە ئەزمەڕ و 34 کیلۆمەتر لە خانەقین رویداوە”.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە “بومەلەرزەکە لە نزیک قەسری شیرین رویداوە و لە سنوری گەرمیان هەستی پێکراوە “.