یەکەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە هەولێر گردبوونەوە

بەمەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر دانەمەزراندنیان بەشێک لە یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم لە شاری هەولێر گردبوونەوە.

 

 

 

لە بەیاننامەیەکدا نوێنەری خوێندکاران کە ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان و وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد داوایانکردووە “یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و٢٠١٨ دابمەزرێندرێن”.

 

 

هاوکات ئاماژەشیان بۆ ئەوەکردووە “پێویستە وەزیری خوێندی باڵا ناوەکانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبکەنەوە بە مەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی دامەزراندنیان”.

 

 

 

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەی چەندین ساڵە دامەزراندن لە کەرتی گشتی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکانیش تا ئێستا جێبەجێ ناکرێت.