وردەکاری سوتانی کەنیسەکەی فەرەنسا بڵاوکرایەوە

ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەیەکی فەرەنسا کەوتەوە و هۆکاری ئاگرەکەش گەڕێنرایەوە بۆ کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە.

 

ئەمڕۆ ذووشەممە کاتژمێر 16:50 بەکاتی گرنج ئاگرێکی گەورە لە کەنیسەی نۆتردامی مێژوویی لە فەرەنسا کەوتەوە بەپێی ئاژانسی هەواڵی سکای عربیە نیوز ئاگرەکە لە ئەنجامی کارکردنی کرێکاران بۆ نۆژەنکردنەوەی کەنیسەکە کەوتۆتەوە.

 

بەگوێرەی هەواڵی میدیا فەرەنسییەکان تائێستا پۆلیسی ئاگرکوژێنەوە نەیتوانیوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، بۆیە پۆلیس لەپێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی هاوڵاتیان داوای لە دانیشتوانی دەوروبەری کەنیسەکە کردوە ناوچەکە چۆڵ بکەن و پۆلیس بەناوچەکەدا بڵاوبونەتەوە.

 

میدیاکان ئاماژەیان بەوەکردووە یەکێک لەتاوەرە سەرەکیەکانی کەنیسەکە کەوتوەتەخوارەوە و دوکەڵ ئاسمانی ناوچەکەی تەنیوە.

 

دروستکردنی ئەم کەنیسەیە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست و نوسەری بەناوبانگ ڤیکتۆر هۆگۆ لە ڕۆمانی بێنەوایان باسی ئەم کەنیسەیەی کردوە.

 

ئەو کەنیسەیە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پاریس و سەر ڕوباری سان و بەشوێنێکی مێژویی پاریس دادەنرێت.

داڕشتنەوە؛ زوبێر رەسول چۆمانی