دڵشاد بابانی
16, نیسان 2019

ژینگە ژیانە

“مرۆڤی تەندروست ژینگەیەکی تەندروست فەراهەم دەکات”
ژینگە بریتیە لەبونی شوێنێک لەگەردوندا کە هۆکاراکانی ژیان تێیدا فەراهەم بوبێت بۆ زیندەوەر جا ئەو زیندەوەرە هەرجۆرو ڕەنگ و قەبارەیەک بێت .

 

ئەمڕۆ 16/4کەڕۆژی ژینگەی کوردستانە وەک ژینگەدۆستێک بەچەنددێڕێک خزمەتبەژینگەدەکەم .

 

بۆ ئەوەی مرۆڤێکی تەندروست بین پێویستە سەرەتا ژینگەی ناخ و دەرون فکرمان پاک بکەینەوه لە ڕق و کینە و تێکدان و سڕینەوەی یەکتری و پەروەردەی کەسایەتی خۆمان و نەوەکانمان بە دروستی بکەین ئەویش بەوەدەبێت کە تۆی مرۆڤ ڕێزلە کەسایەتی بەرامبەر بگریت سنوری ئازادیەکانی پێشێل نەکەیت و نەیکەیتەکاڵایەک بۆ کڕین و فرۆشتن ئەگەر توانیمان بەو شێوازەدروستە گەورەبین ونەوەکانمان گەورە کەین ئەوا ئێمەی مرۆڤ دەگەینە ئەو ئاستەی کە هەست بەبەرپرسیارێتی بکەین و ژینگە بپارێزین چونکە ژیان دەپارێزین ئەگەر دەتەوێت ژیانی خۆت و خانەوادە و میلەتەکەت پارێزراوبێت پێویستە ئەم کارانە ئەنجام بدەیت :

1- ڕووەک (درەخت و گوڵ ) بݘێنە مەیشکێنە و لەناوی مەبە لەماڵەکەت بێت یان پارکی شارەکەت یاخود هەرشوێنێکی ووڵات .
3- کەمترین کات ئۆتۆمبیل بەکاربێنە هەوڵبە بە هۆکارەگشتیەکانی گواستنەوە هاتوچۆ بکەیت یاخود لەکاتی بەکارهێنانیدا پشکنینی بۆ بکە تا بەدوکەڵکەی و پاشماوەکەی ژینگە نەکوژیت .
3- پاشماوە لەماڵەوە بێت یاخود لەناو ئۆتۆمبیل یان سەیرانگا و یاخود بیابان فڕێمەدە چونکە چەندین ساڵی دەوێت تا شی دەبێتەوە دەبێتە هۆی نەخۆشی و تێکدانی سروشت .
4- ئاوبەگوێرەی پێویست بەکاربهێنە ئەگەر لەسەردەریاش بیت چونکە پاراستنی ئاو زیندوڕاگرتنی زیندەوەرانی ژینگەیە کەمرۆڤیش یەکێکە لەو زیندەوەرانەیە .
5- تۆی ڕۆشنبیر لەهەرجێگەیەک و فەرمانگەیەکیت یان کەرتی تایبەت و کارت لەهەرجێگەیەکە پێویستە ئامۆژگاری کارێکی باش بیت و خۆت ببیتە نمونەیەکی جوان بۆ پاراستنی ژینگە بەتایبەت مانۆستایان دەبێت پێشەنگ بن بەردەوام خوێندکارەکانیان پەروەردەکەن لەسەر پاراستنی ژینگە هەر لەباخچەوە تا دەگاتە زانکۆ ڕۆژانە چەند خولەکێک بیریان بخەنەوە کە ژینگە ژیان وەپاراستنی ئەرکی هەموانە.
6- برای جوتیارم پاش کۆکردنەوەی بەروبومەکەت پوشو پەڵاشی زەویەکەت مەسوتێنە چونکە بەسوتاندنی بەدوکەڵەکەی ژینگەپیس دەکەیت و زیندەوەراکانی ناو کێڵگەکەت دەکوژیت کەسودمەندن بۆ کشتوکاڵەکەت و زەویەکەشت بەپیتیەکەی نامێنێت .
7- خاوەن کارگە بەڕێزەکان ئەگەر تەنها لەخەمی کۆکردنوەی پارەدابیت ئەوا سبەی دەبێت ئەوپارەیە لەپاراستنی تەندروستیدا بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ژیانت پارێزراوبیت ولەسەیرو گەشت و ئاسودەیدابەکاری بهێنیت کارگەکەت بەدروستی و سەردەمیانە و زانستیانە بینابکە و تا خۆت و میلەتەکەت بپارێزیت .
8- نەخۆشخانە حکومی وتایبەتە بەڕێزەکان بۆ ئەوەی جێگەیەک بن بۆ ژیان نەک مۆڵێک بن بۆ بازرگانی پاشماوەکانتان لەمحرقەی تایبەت و دروست لەناوبەرن نەک بیگوازنەوە بۆ دەرەوەو ببێتە هۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی و تێکدانی ژینگە .
9- گەشتیاری ئازیز بۆ ئاسودەیی و خۆشبەختی گەشتکەت سەیرانگاکان وەک ماڵی خۆت بپارێزە تا چێژ لە سەیران و جوانیەکانی سروشت ببینیت .
10- حکومەتی هەرێمی کوردستان ژینگەی دەرونی خەڵک بپارێزێن مەیشێوێنن و ئارامی ئاسودەیی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانێکی ئاسودەدابین کەن ململانێکانتان با لەسەر خزمەت بێت نەک پلەو پۆست و پەروەردە بخەنەوەسەرسکەی سروشتی خۆی تا گەلێکی هۆشیار و نەوەیەکی بەرپرسیارمان هەبێت خەڵک حکومەت ببنە دوباڵی فڕین نەک شکێنەری یەکتری .