ئەم کەسانە نابێت کەڵەشاخ بکەن

کەڵەشاخ بریتییە لەپرۆسەی رزگاربون لەخوێنی پیس و خراپ ئەمەش لەرێی راکێشانییەوە بۆ دەرەوە، بەمەبەستی پاککردنەوەی لەش لەژەھر و مادە کەڵەکەبووە زیانبەخشەکان، ئەمەش وادەکات خوێنبەرەکان بکرێنەوە و فراوان بن بۆ زامنی تێپەربوونی خوێن پێیدا بەشێوەیەکی باش سەرباری چالاکی سوڕی خوێن بۆ ناوچەکانی تر.

 

کەڵە شاخ جۆرێکە لە چارەسەرە پزیشکیە چینیەکان، بەڵام تا ئێستا لەرووی زانستییەوە ئەم جۆرە چارەسەرە بۆ نەخۆشیەکان بەتەواوی نەسەلمێندراوە، هەندێک دەڵێن زیانی هەیە، توێژینەوەکانیش لەسەری بەردەوامە .

 

کەڵەشاخ چەندین سودی ھەیە بۆ خانمان لەوانەش:

 

١. چارەسەری گرفتەکانی سوڕی مانگانە دەکات.

٢. چارەسەری گرفتی کیسی ھێلکەدان و دواکەوتنی دووگیانی دەکات

٣. چارەسەری گرفتی ھەوکردنی بۆری میز و ھەوکردنی ھێلکەدان دەکات

٤. چارەسەری لاوازی پیتاندن دەکات

٥. ئاستی ھۆرمۆنی شیر لەژنی دووگیاندا بەرز دەکاتەوە.

٦. ھاوکارە لەقەڵەویی و لاوازیدا

٧. چارەسەری دەوالی دەکات

٨. چارەسەری گرفتی میزکردنی بێ ئاگایی دەکات

٩. چارەسەری گرفتی نەخۆشییەکانی ئێسک و رۆماتیزم و رەبۆ دەکات

١٠. چارەسەری گرفتی بەرزبونەوەی شەکرە دەکات

 

زیانەکانی کەڵەشاخ:

بەپێی زانیارییەکان کەڵەشاخ زیانێکی زۆر مەترسیداری نییە، جگە لە هەوکردنی پێست و سوتاندنەوە، بەڵام بۆ خانمانی دووگیان و شیردەر، یان کاتی سوڕی مانگانە زیانی هەیە، لە هەمانکاتدا تووشبووانی شێرپەنجە یاخود ئەو کەسانەی تووشی شکانی ئێسک و کرژبوونی ماسولکەکان بوون  نابێت کەڵەشاخ بکەن.