دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵدەبژیردرێت

بڕیارە سبەی پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیەکەی هەڵبژێرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم پەرلەمانتاران ئاگادارکراونەتەوە.

بڕیارە سبەی دووشەممە ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کە بە کراوەیی ماوەتەوە تەواوبکرێت.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم پەرلەمانتارانی بانگهێشتکردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکەدا.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەی سبەینێدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە پێکهاتووە لە سەرۆکێک و دوو جێگر هەڵبژێردرێن.