کیم جۆن ئون نیگەرانە

ئەمریکا داوایەکی کیم جۆنگ ئونی رەتکردەوە و داوای لە کۆریای باکور دەکات  پابەندی بەڵێنەکانی بێت .

 

 

واشنتۆن بە پێویستی دەزانێت کیم جۆنگ ئون پابەندی بەڵێنەکانی بێت و بەر لە کۆتایی ئەمساڵ دەستبەرداری چەکە ئەتۆمییەکانی بێت، کیمیش نیگەرانە لە مامەڵەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتەکەی.

 

 

کیم جۆنگ ئون لە ئەنجومەنى باڵاى گەلى وڵاتەکەی ڕایگەیاند “ئەو ئەنجامەی لە لوتکەی هانۆی بەدیهات وایکردووە گومانی لا دروست ببێت سەرۆکی ئەمریکاش دەڵێت “هێشتا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆریادا باشە”.

 

 

مانگى شوبات  ترەمپ و کیم جۆنگ ئۆن لە ڤێتنام بۆ دووەمجار چاویان بە یەک کەوت، بەڵام نەیانتوانى بگەنە رێککەوتن.