بە لێهاتووی میسی بارسا گەشتە قۆناغی پێش کۆتای

یانه‌ی‌ بارسیلۆنا  ئیسپانی‌ سەرکەوتنی  بەسەر مانچستەریونایتدی ئینگلیزی تۆمارکرد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتای .

 

 

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا یانە بارسیلۆنا له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ مان یونایتدی‌ كرد ،یارییه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵی‌ بێ وه‌ڵام له‌سودی‌ خۆی كۆتایپێهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای و هەرچی یانەی شەیتانە سورەکانیشە ماڵئاوای لە جامەکە کرد .

 

 

لێۆنێل میسی سەرکردایەتی یانەکای کردو توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات و فلیپ کۆنتینهۆش توانی گۆڵی سێیەی یاریەکە تۆمار بکات یاریەکەش بەو ئەنجامە لەسودی یانە کەتەلۆنیەکە کۆتای هات .