ئەیاکس یوڤانتۆسی شۆک کرد

یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردامی هۆڵندی ریمۆنتادای بەرامبەر بە یوڤانتۆسی ئیتاڵی تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای خولی یانە پاڵەونەکانی ئەوروپا .

 

 

له‌ یارییه‌كانی‌ گه‌رانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌  یۆڤانتۆس له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكسی‌ كرد ، یانەی ئەیاکسی هۆڵندی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یوڤانتۆسی خاوەن یاریگا بەرێتەوە .

 

 

 

له‌ خولەكی‌ 28 كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ لێدانی‌ سه‌ر تۆماری‌ كرد ، دوو گۆڵه‌كه‌ی‌ ئه‌یاكسیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڤان دی بیك و دی‌ لێخت له‌ خوله‌كه‌كانی‌ 34 و67 تۆماریان كرد و سەرەنجام یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتای هات و یانە هۆڵندیەکە خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای  .