“گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هەڵەن”

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ” دژبە گەمارۆکانی ئەمریکاین بۆ سەر ئێران و پێداگری دەکەین لە هەر سزایەک کە دەخرێتە سەر ئێران “.

 

 

چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند “دژی گەمارۆکانی ئەمریکاین و ئەمەشمان بەڕوونی بە ئەمریکییەکان گوتووە سورین لەسەر ئەوەی دژی هەر بڕیارێک بوەستین کە سزابن بۆ سەر ئێران”.

 

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا،  و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران  لە میوانخانەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کۆبونەوە و کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.