زەردەشت پەیامبەری چاکەخوازان

ئاینی زەردەشتی ئاینێکی ئاسمانیی دێرینە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش لەدایکبوونی عیسا پێغەمبەر، ئەم ئاینیە لەسەر بنەمای بیروبۆچونەکانی (زەردەشت) پێکهاتوە کە پەیامبەری ئاینەکە بووە.

 

ئەم ئایینە جیھان وەکو دووبەرەکییەکی بەردەوام دەبینێت لەنێوان ھێزی پاک و ھێزی خراپەدا.

 

خوداوەندی «ئاھورامەزدا» خودای چاکە و حیکمەتە، دانەر و پێکھێنەری ئەم جیھانەیە، «ئەھریمەن» ڕۆحە خراپەکانن،  بەپێی دەقەکانی ئەم ئاینە مرۆڤ بوونەوەرێکی ئازادە و تاکە ئەرکی سەرشانی بریتییە لە یارمەتیدان و سەرخستنی خودای (ئاھورامەزدا)، ئەم ئایینە بە شێوەیەکی گشتی لەناو کوردەکان بڵاوەی کرد و دواتر لای فارسەکانیش گەشەی کردو لە سەدەی شەشەمی پێش زاین بوە ئاینی فەرمی ناوچەکە.

 

بەپێی دەقەکانی ئەم ئاینە (ئاھورامەزدا) خودایە و ئەوەی ھەردەم دژی دەوەستێت، (ئەھریمەنە).

 

ئاھورامەزدا خودای ڕووناکییە و دوژمنی تاریکییە، ھێنەری شەنس و خۆشی و شادییە و ھەموو سیفەتە باشەکانە، بە پێچەوانەی ئەھریمەن کە شەیتانە و مایەی تاریکی ودەرد و ناخۆشییە.

 

پەیرەوانی ئاینەکە دەڵێن ئایینی (زەردەشتی) ئایینێکە داوای کاری چاکە و ڕەوشتی باش و یارمەتی نێوان مرۆڤەکان دەکات.

 

ئاگر و ڕۆژ ھێمای ئاھورامەزدان، بۆیە لای ئەوان ئاگر زۆر پیرۆزە و ھەمیشە زەردەشتییەکان لەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە ئاگر لە پەرستگاکان نەکوژێتەوە، ھەر ئەمەشە کە وای لە ئایینەکانی تر کردوە کە وابزانن زەردەشتییەکان ئاگر پەرستن.

 

(ئاڤێستا) کتێبی زەردەشتە و بە کتێبێکی پیرۆز دادەنرێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ئایینی زەردەشتی.

 

وشەی (ئاڤێستا)ش بە مانای بنچینە و بینای پتەوە. ئەم کتێبە بە زمانی ئاڤێستایی نووسراوە، ئەمەشیان زمانێکی کۆنە کە پەیوەندیەکی زۆری ھەیە بە زمانی فارسی، زمانی سەنسکریتی و زمانی کوردی، کەبەزمانی کوردی بە ئاوێستا دێت، زۆر جار مەترسی لەناوچوونی بووە.

 

ئاوێستا ڕۆژگاری ھەخامەنشینەکانەوە ھەزار بەش بووە لە ڕۆژگاری ساسانیەکاندا ٣٤٨ بەشی مابۆوە بریتی بوو ٣٤٥٧٠٠ ووشە فردەوس لە شانامەکەیدا ئاوێستابە ١٢٠٠ بەش دادەنێت بەڵام ئەو ئاوێستای ئێستا ھەیە ٨٣٠٠٠ ووشەیە و شەش بەشەو ھەر بەشەو چەندین بەشی لێ دەبێتەوە.

 

کۆنترین و راستترین ئاوێستا لە ووڵاتی دانیمارک پاریزراوە، وە ئەوانیش ئەزانن چەند راست و بەنرخە بۆیە پەیکەری پەیامبەری کورد زەردەشت لەبەرامبەر دادگای ئیستئنافی نیویورک لە گۆڕەپانی “مدیسون” دانراوە لەسالی ١٩٥٠ دروست کراوە.