پڕۆژەیەکی گەورە لە سلێمانی جێبەجێدەکرێت

لە سلێمانی پڕۆژەیەکی گەورەی ڕووناککردنەوە جێبەجێدەکرێت و ڕێکخراوێکی سەر بە یەکێتی ئەوروپاش تێچووەکەی دەگرێتە ئەستۆ.

 

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند “دوای ئه‌وه‌ی له‌ مانگی شوباتی 2018دا، له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی هه‌ولێرو دهۆكدا، پارێزگای سلێمانیمان كرد به‌ ئه‌ندام له‌ په‌یمانی ئه‌وروپا بۆ كه‌شوهه‌وا و چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ڕێكخراوی UNDP كرد له‌ برۆكسێل، ئه‌مڕۆ پڕۆژه‌ی رووناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شاری سلێمانی له‌ڕێی گلۆپی لیده‌وه‌ به‌ قه‌باره‌ی 10000 گلۆپ و به‌ تێچوی نزیكه‌ی دوو ملیۆن دۆلار، له‌ لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌وروپاو رێكخراوی UNDP و ڕێكخراوی UNHABITATه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە  “ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ روبه‌ری روناكیی له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا زیادده‌كات و خۆی له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا و روناكیی و تاركیدا ده‌گونجێنێت، ساڵانه‌ نزیكه‌ی 1.842.427 یه‌ك ملیۆن و هه‌ش سه‌دو چل و دوو هه‌زارو چوار سه‌دو بیست و حه‌وت دۆلار بۆ حكومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، بڕی كاره‌بای به‌كارهاتوو بۆ كارپێكردنی ئه‌م 10000 بلاجكتۆره‌ له‌ 30000 ئه‌مپێره‌وه‌ بۆ 9000 ئه‌مپێر كه‌مده‌كاته‌وه‌”.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە پڕۆژەکە 10000 كه‌ره‌سته‌ی یه‌ده‌ك ده‌خاته‌ به‌رده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی كاره‌با تا له‌ ڕوناككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی تری شارو قه‌زاو ناحیه‌كاندا به‌كاربهێنرێته‌وه‌ كه‌ كۆی بڕی سودلێوه‌رگیراو جگه‌ له‌و بڕانه‌ی باسكران نزیكه‌ی 400000 چوارسه‌د هه‌زار دۆلاره‌.

 

پاریزگاری سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە “ئەو پڕۆژەیە لۆدێكی زۆر له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانیی كه‌مده‌كاته‌وه‌، ده‌رفه‌تی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت و ڕۆڵی له‌ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕدا ده‌بێت و ڕوداوی هاتوچۆ كه‌مده‌كاته‌وه، سلێمانی ده‌خاته‌ سه‌رنه‌خشه‌ی نوێی وزه‌ نوێكان و دۆستی ژینگه‌”.