تۆتنهام بە یارمەتی ڤار سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتای

لە یاریەکی دراماتیکیدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی سەرکەوتنی بەسەر مانچستەرسیتی تۆمار کرد و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای خولی یانە پاڵەوانەکای ئەوروپا .

 

 

لە یارییەكانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا یانەی تۆتنهام بووە میوانی مان سیتی ، یارییەكە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە سودی مان سیتی كۆتاییهات بەڵام بەسودی وەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون تۆتنهام گەیشتە قۆناغی داهاتوو .

 

 

لەماوەی ٢١ خولەکدا ٥ گۆڵ تۆمار کرا  گۆڵەكانی مان سیتی هەریەكە رەحیم سترلینگ دوو گۆڵ وئەگوێرۆ وبێرناردۆ سێلڤا تۆماریان كرد  وسێ گۆڵەکەی تۆتنهامیش دوتانیان سۆن مینی كۆری و ئەوەی تریش لۆرێنتی تۆماركرد ، یانەی مانسیتی لە خولەکەکانی کۆتای گۆڵێکی تۆمار کرد بەڵام سیستمی ڤار ڕەتی کردەوە بەمەش کوڕانی گواردیۆلا بێهیوا بوون ، سەرەنجام بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە چوار گۆڵ بەم ئەنجامە یانەی تۆتنهام خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتای .

 

 

 

یانەی تۆتنهام گەشتە قۆناغی پێش کۆتای لە قۆناغەشدا ڕوبەڕوی یانەی ئەیاکسی هۆڵندی دەبێتەوە واباریرە ٣٠ مانگی چوار یاری چوون لە یارگای یانەی تۆتنهام بەڕێوە بچێت  .