لێدوانی یۆرگن کلوب دوای سەرکەوتنەکەیان

یۆرگن کلۆپی راهێنەر یانەی لیڤەرپوڵ  دوای بردنەوەیان لە یانەی پۆرۆ دوای کۆتای هاتنی یاریەکە  بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد .

 

 

کلۆپ دوپاتیکردەوە کە یارییەکەى پۆرتۆ ئاسان نەبوە بەڵام تایمی دووەم توانیویانە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن.

 

 

وتیشی “یاریی داهاتومان بەرامبەر بەرشەلۆنە قورس دەبێت و پێویستە بە باشی ئامادەکاری بۆ بکەین” ، پێشوایە یارییەکی تایبەت دەبێت بۆ سوارێز و کۆتینیۆ کە پێشتر یاریزانی لیڤەرپوڵ بوون .

 

 

لەبارەى راگرتنی میسیشەوە کلۆپ ئاماژەى بەوەدا “کە زۆر راهێنەری تر ویستویانە لە یاریگادا میسی بوەستێنن و شکستیان هێناوە و ئەمانیش هەوڵی خۆیان دەدەن”.

 

تەواوی قسەکانی یۆرگن کلوب :

 

 

یۆرگن کلۆپ: یاریی دواترمان بەرامبەر بەرشەلۆنەیە و زۆر قورس دەبێت .

 

 

یۆرگن کلۆپ: سوارێز و کۆتینیۆ ئەستێرەى لیڤەرپول بون، یارییەکی تایبەت دەبێت بۆ ئەوان، یارییەکی قورسیش دەبێت بۆ ئێمە .

 

 

یۆرگن کلۆپ: هەموو ئەوەى ئێستا بیری لێ دەکەمەوە یارییەکەى کاردیف سیتییە لە رۆژی یەک شەممە .

 

 

یۆرگن کلۆپ: روبەروبونەوەى پۆرتۆ قورس بوو بەڵام سەرکەوتوو بوین لە تایمی دوەمدا بۆ کۆنترۆلکردنەوەى یارییەکە .

 

 

یۆرگن کلۆپ: سوپاس بۆ خوا کە ناچار نیم بیر لەوە بکەمەوە چۆن میسی رابگرم، چونکە زۆری تر هەوڵیداوەو شکستی هێناوە، ئێمەش هەوڵی خۆمان دەدەین .