ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا

رۆژی یەکشەمەی ئاییندە بەبۆنەی یادی نیوەی شەعبان پشووی فەرمی دەبێت لە عێراق بەبۆنەی یادی لەدایك بوونی (ئیمام مەهدی) .

 

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردەوە رۆژی یەكشەممە لەهەفتەی ئاییندە بەبۆنەی یادی نیوەی شەعبان لەدایک بوونی (ئیمام مەهدی) پشووە لە هەریەک لەپارێزگاکان (میسان و كەربەلاو بەسراو موسەننا).

 

(ئیمام مەهدی) کە بەپێشەوای دوانزەیەمی شیعەكانی عێراق و جیهانە، بەم بۆنەیەوە شیعەكانی جیهان لەم رۆژەدا ڕوودەكەنە شاری كەربەلاو بەم هۆیەشەوە دەوامی فەرمانگە حكومیەكان رادەگیرێت .

 

هاوکات لە هەرێمی کوردستان هیچ ساڵێک ئەم پشووە نەبووە بۆیە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵەکانی رابردوو هەرێم ناگرێتەوە.