سابیئە، ئاینێک نزیک لە ئیسلام

ئاینی سابیئە ئاینێکی (ئیبراهیمی)یە و بە نزیکترین ئاین دادەندرێت لە ئاینی ئیسلامەوە. پەیڕەوانی ئەم ئاینە شوێنکەوتووی پێغەمبەر (ئادەم، شیت، ئیدریس، نوح و یەحیا)ن و لە دۆڵی (رافیدەین و فەلەستین) بڵابوونەوە و لە ئێستاشدا شوێنکەوتووانی لە (عێراقدا) بونیان هەیە.

 

وشەی “صبا” وشەیەکی ئارامییە و بە واتای “پاککردنەوە” دێت هەندێکیتریش دەڵێن ووشەیەکی ئارامی مەندائییە و بە واتای “زانست و زانین” دێت.

 

لێکۆڵەران لەسەر ئەوە کۆکن کە مێژووی ئەم ئاینە دەگەڕێتەوە بۆ( ٢٠٠٠ ساڵ )پێش زاین، هەندێکیش پێیان وایە ئەم ئاینە بەشێک بووە لە ئاینی (جولەکە )و لێیان جیابوونەتەوە.

 

 

بنچینەکانی ئەم ئاینەش بریتین لە: یەکتاپەرستی خوای تاك و تەنها و دەستنوێژ هەڵگرتن و نوێژ كردن و رۆژوو و گرتن کە پێی دەڵێن (سۆما)، خێر و زەکات هەربۆیە دەوترێت ئەم ئاینە نزیکی زۆری هەیە لە ئاینی ئیسلامەوە.
پەرستگای سابیئییەکانە ناوی (مەندی) یەو و کتێپی پیرۆزیشیان هەر لەوێدا هەڵگیراوە. لەو پەرستگایەشدا خۆ پاککردنەوە ئەنجام دەدەن.

 

 

کتێبی پیرۆزی ئەم ئاینە ناوی “کەنزاربا”یە واتە “گەنجینەی مەزن”. ئەمەش ئەو کتێبە ئاسمانییەیە کەیەکەم جار بۆ( ئادەم) پێغەمبەر دابەزیوە…