ویستی سێڵفیەک بگرێت بەڵام هەلاهەلابوو

کچێکی گەنج دوای ئەنجامدانی سەرکێشیەکی مەترسیدار بۆ گرتنی وێنەیەکی سێڵفی لەگەڵ هاوڕێکەیدا لە شاری ئۆرۆسکی ڕوسی گیانی لە دەستدا.

 

کارینا بایمۆخی تەمەن ١٥ ساڵ دوای گرەوکردنی لەگەڵ کوڕێکی هاوڕێیدا هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سەرکێشیەکی مەترسیدار کە گوایە دەتوانێت لە ماوەی ٣٠ چرکەدا وێنەیەکی سێڵفی بگرێت و بڵاویشی بکاتە لە هەمان کاتدا .

 

بەڵام ئەم وێنەیە دەبێتە دوا چرکەکانی ژیانی، بە پێی وتەی شۆفێری شەمەندەفەرەکە “توشی شۆک بووم لە ناکاودا کە بینیم کچو کوڕێک بە موبایلێکەوە وەستاون لە بەردەم شەمەندەفەرەکەمدا کە بە خێرایی زیاتر لە ٨٠ کم دەڕۆشت لە کاتژمێرێکدا”.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە “چەندین زەنگی ئاگادارکردنەوەم لێداوە لەو ماوەیەدا کوڕەکە خۆی فڕێداوە بەڵام کچەکە هەلا هەلابوو لەو ڕوداوە دڵ تەزێنەدا”.

 

لەدوای ڕوداوەکە کوڕەی هاوڕێی بۆ میدیاکان دوا و وتی “چەنێک هەوڵمدا کارینا پاشگەزبکەمەوە لە نەکردنی ئەو سەرکێشیە بەڵام بێ ئەنجامبوو”.

 

دەشڵێت کارینا وتویەتی هەر کارێک ویستت ئەنجامی بەدەیت بێ هیچ ترس و دوو دڵیەک دەبێت بیکەیت .