ڕۆبۆتێک هەواڵی خوێندەوە

 

 

بە پێی هەواڵێکی کەناڵ٢٤ ڕوسی توانیان لە چەن هەواڵێکی دوێنێ شەودا ڕۆبۆتێکی ئامادەکراو بە کاربهێنن لە گەشتی هەواڵەکاندا.

 

ئەوەشیان خستۆتەڕوو ناوی ڕۆبۆتەکە ئەلیکسی یە بە ناوی یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای پرۆمۆت بۆ وەبەرهێنانی تەکنەلۆژی .

 

ئالێکسی ڕوخساری لە سلیکۆن دروستکراوە بە جۆرێک بگونجێت لە گەڵ هاوشێوە ڕاستەقینەکەیدا سەرەتای دروستکردنی ئەم ڕۆبۆتە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای ساڵی ٢٠١٧ هەروەها تێچوەکەشی دەگاتە یەک ملیۆن ڕوبڵ کە دەکاتە ١٥،٦٠٠ دولاری ئەمریکی.

 

بە دەرکەوتنی لە سەر شاشە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێ کەوتەوە لە نێو شەقامی ڕوسیاو تۆڕە کۆمەڵایەتێکاندا چونکە پێیان وایە مەترسییەکی گەورەی دەبێت لە داهاتودا بۆ سەر ژیانی و کاری مرۆڤەکان.

 

شایەنی باسە ئەلیکسی ێۆزاکۆف چەن جارێک لەسەر شاشە دەرکەوت بۆ خوێندنەوەی هەواڵی ،کشتوکاڵ، ئابورێ  لەگەڵ هەواڵە تەکنەلۆژێکاندا و پاش تەواو بونیشی بە خەندەکردنێکەوە بۆ بینەران وتی “دەمەوێت ئاماژە بەو داهێنانەکەم کە خرایە ڕوو لە کۆڕبەندی زیرەکی دروستکراودا لە مۆسکۆ کە خۆشم پاڵەوانەکەی بووم بە خۆشحاڵییەوە.