بارسیلۆنا نزیکە لە گواستنەوەی ئەم یاریزانە

ماتیاس دی لێختی‌ هۆڵندی‌ و به‌رگریكار وكاپتنی‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس نزیکە لەپەیوەندیکردن بە یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئیسپانی .

 

 

 

رۆژنامه‌ی‌ دۆن باڵۆنی‌ ئیسپانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ “كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی‌ دی لێختی‌ یه‌كلایی كردۆته‌وه‌”. رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ “كه‌ گرێبه‌ستی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌گه‌ڵ دیلێخت بۆ ماوه‌ی‌ شه‌ش وه‌رزه‌ وبه‌موچه‌ی‌ ساڵانه‌ی‌ نۆ ملیۆن یۆرۆ”.

 

 

 

له‌ كۆتایشدا رۆژنامه‌كه‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌ “كه‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس له‌ ماوه‌ی‌ كه‌می‌ داهاتوودا به‌ فه‌رمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر 80 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌فرۆشێن به‌ به‌رشه‌لۆنه‌”.