لیستی پاڵێوراوان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی بڵاوکرایەوە

 یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیتەرا ناوی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەم وەزەی پریمەرلیگی بڵاوکردەوە ، بەڵام ناوی سەلاح لە لیستەکەدا نابینرێت .

 

 

 

لیەستەکە پێکدێت لەم یاریزانانە  لە یانەی لیڤەرپووڵ هەریەکە لە ڤیرجل ڤان دایک و سادیۆ مانێ دەبینرێن، لە مانچستەر سیتیش سێ یاریزان ، ئەوانیش ڕەحیم ستێرلینگ و بێرناردۆ سیلڤا و سێرجیۆ ئەگوێرۆن. ئێدن هازاردیش لە یانەی چڵسی بۆ هەمان خەڵات پاڵێوراوە.

 

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە ناوی موحەمەد سەڵاحی تێدا نابینرێت کە ناوبراو براوەی خەڵاتی پارساڵە و ئەم وەرزشەش هاوشانی ئەگوێرۆ بە 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەیان داگیر کردووە.

 

 

 

وابڕیارە ئەم 28ی ئەم مانگە ڕێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکە لە لەندەنی پایتخەت بەڕێوەبچێت و باشترین یاریزانی خولی نایابی ئینگلیزی دیاری بکرێت .