توێژینەوەیەک هۆکارێکی سەیر لەسەر لاوازی کەسایەتی ئاشکرا دەکات

مامۆستا لە زانکۆی مۆنستەر لە ئەڵمانیا دەڵێت “ئەو کەسانەی توشی نەخۆشی لاوازی کەسی دەبنەوە لەلایەن خێزانەکانیان تووندوتیژیان بەرامبەرکراوە”.

 

 

 

نیلس ئۆبڵ مامۆستا لە زانکۆی مۆنستەر لە ئەڵمانیا کە توێژینەوەکەی ئەنجامداوە رایگەیاند  “پەیوەندییەکی راستەخۆ و بەهێز هەیە لە نێوان تووندوتیژی  بەرامبەر منداڵان و توشبونی بە نەخۆشی لاوازی کەسایەتی”.

 

 

هەر لە توێژینەوەکەدا ئەوە سەلمێندرا ئەو کەسانە بە منداڵی لەلایەن خێزانەکانیان رووبەرووی تووندوتیژی بوونەتەوە دوای ئەوە توشی نەخۆشی لاوازی کەسایەتی بوون”.

 

 

ئەمە لە کاتێکدایە توێژینەوەکە ماوەی دووساڵی خایاندوە و لەسەر ١١٠ نەخۆش کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٦٠ ساڵبوو تاقیکراوەتەوە.

 

 

 

دوای تەواوبونی توێژینەوەکە بۆیان دەرکەوت دوو لەسەر سێی بەشداربووان لە تەمەنێکی کەمدا رووبەرووی شکانەوەی کەسایەتیان بوونەتەوە.