یوڤانتۆس بۆ هەشتەم وەرز لەسەر یەک بووە پاڵەوانی ئیتاڵیا

یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی ئیتاڵی  به‌ زه‌حمه‌ت  له‌ یانه‌ی‌ فیۆرنتینای‌ برده‌وه‌ و بۆ هەشتەم وەرز لەسەریەک بووە پاڵەوانی خولی کاڵچۆی ئیتاڵیا .

 

 

 

له‌ یارییه‌كانی‌ خولی کاڵچۆی ئیتاڵیا هه‌فته‌ی‌ 33 یانەی یۆڤانتۆس میوانداری‌ فیۆرنتینای‌ كرد یارییه‌كه‌ به‌ئەنجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك لێبەرێتەوە .

 

 

 

گۆڵه‌كانی‌ یۆڤی‌ ئه‌لێكس ساندرۆ و بێزالا به‌هه‌ڵه‌ تۆماریان كرد و تاكه‌ گۆڵه‌كه‌ی‌  فیۆرنتیناش میلینكۆفیج تۆماری‌ كرد و سەرەنجام یاریەکە بە ئەنجامە لە سودی یوڤانتۆس بەکۆتاهات .

 

 

 

 

به‌و ئه‌نجامه‌ خاڵه‌كانی‌ یۆڤانتۆس بووه‌ 87 خاڵ وله‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ریزبه‌ندی‌ دایه‌و بۆ هه‌شته‌م وه‌رزی‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌ك بووه‌ پاڵه‌وانی‌ خولی کاڵچۆی ئیتاڵیا .