زێدان ٧ یاریزانی بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ دورخستەوە

زینەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەکەی ئەمڕۆ  بەرامبەر بەیانەی ئەتلەتیکۆبیلباو ٧ یاریزانی لە پێکهاتەکە دورخستەوە .

 

 

ئەمڕۆ لە یاریەکانی خولی ئیسپانی لە هەفتەی ٣٣ یانەی ڕیاڵ مەدرید میواندارى یانەی ئەتلەتیک بلباو دەکات ، یاریەکە لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ کاتژمێر ١٧:١٥ بە کاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت .

 

 

زیدانى ڕاهێنەرى یانە مەدریدیەکە ١٩ یاریزانى بۆ ئەو یارییە بانگهێشتکردووە و دیارترینیشیان گەڕانەوەى تۆنى کروسە، کە پێشتر بەهۆى پێکانەوە دوورکەووتبووەوە.

 

 

زیزۆ هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا و سێرجیۆ ڕامۆس و ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و ماریانۆ دیازى بەهۆى پێکانەوە دوورخستووەتەوە و ڤینیسیۆس جۆنیۆر و مارکۆس یۆرێنتى و دانى سیبایۆسیشى بەهۆکارى هونەرى بانگهێشتنەکردووە.

 

 

یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ٦١ خاڵ لە پلەى سێیەمى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى ١٦ خاڵ و بە یارییەک کەمترەوە لە دواى بەرشەلۆنەى پێشەنگەوەیە، گەر ئەمڕۆ لە بلباو نەباتەوە بە فەرمى نازناوى خولەکە لەدەستدەدات.