ئەمشەو یاری لوتکە لە نێوان پاریس و مۆناکۆ بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو لە لەخولی یانەکانی فڕەنسا لە یاری لوتکەدا یانەی پاریسان جێرمان ڕوبەڕوی  مۆناکۆ دەبێتەوە و پێویستی بە تەنها خاڵێکە بۆ یەکلایکردنەوەی نازناوەکە.

 

 

ئەمشەو لە یاریەکانی خولی فەڕەنسی  هەفتەى ٣٣ لە یاری لوتکەدا یانەى پاریسان جێرمان میوانداری یانەی مۆناکۆ دەکات  ،  لە یاریگاى باخچەى شازادەکان کاتژمێر 22:00 بەکاتی کوردستان ئەنجام دەدرێت .

 

 

پاریس سان جێرمان لە دوو هەفتەى ڕابردوودا توشى شکست هات، پێویستى بە تەنیا خاڵێکە بۆ ئەوەى بەفەرمى نازناوى خولەکە مسۆگەر بکات.

 

 

لە ئێستادا یانە پاریسیەکە بە ٨١ خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدایە و بە جیاوازى ١٧ خاڵ لە پێش یانەى لیلى پلەى دووەمەوەیە.

 

 

پاریسان جێرمانى هەڵگرى نازناوى خولەکە، حەوت جار بووە بە پاڵەوانى خولى فەڕەنسا و بە جیاوازى سێ نازناو لە دواى سانت ئیتیانى یەکەمەوەیە کە ١٠ جار نازناوەکەى بەدەستهێناوە.