سەلاحەددین دەمیرتاش لە زیندانەوە کتێبێکی تری بڵاوکردەوە

سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان لە زیندانەوە دووەم کۆمەڵە چیرۆکی خۆی بەناوی دەوران نووسیوە و رۆژی هەینی رابردوو 12ـی نیسان بڵاوکرایەوە.

 

 

دەمیرتاش پێشتر کتێبێکی بەناوی سەحەر بڵاوکردەوە کە پێشوازییەکی زۆری لێکرا ، چیرۆکەکانی كتێبەکە باس لە ژن دەكەن و سەرجەمیان كێشە كۆمەڵایەتییەكان و دابونەریتی كۆمەڵگە دەخەنەڕوو.

 

 

 

لە ماوەیەکی نزیکدا کتێبە نوێیەکەی دەمیرتاش بۆ سەر زمانی کوردی وەردەگێڕێت و بڵاو دەکرێتەوە.

 

 

سەلاحەدین دەمیرتاش لە نیسانی 1973 لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە. کۆتایی ساڵی رابردوو خه‌ڵاتی ئەدەبیی(مۆنتلووك)ی فەرەنسی بۆ خەباتی ئازادی، بۆ کتێبی سەحەر وەرگرت.