نادال لە پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ ماڵئاوای کرد

ڕافایل نادال لە پاڵەوانێتی مۆنتی کارلۆ لە قۆناغی پێش کۆتای ماڵئاوای کرد و نەیتوانی پارێزگاری لە نازناوەکە بکات .

 

 

لە قۆناغى پێش کۆتایى جامى مۆنتى کارلۆ بۆ تێنسى سەر زەوى کە لە هەرێمى مۆناکۆى فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت، ڕافایل نادالى ئیسپانى بەرامبەر فابیۆ فۆنینى ئیتاڵى یاریکرد.

 

 

نادالى خاوەنى سێ نازناوى ڕابردووى لەسەریەکى جامەکە، بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند و ئەنجامى کۆمەڵەکانیش 4-6 /2-6  .

 

 

بەمەش نادالى خاوەنى پلەى دووەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، نەیتوانى پارێزگارى لە نازناوەکەى بکات، کە پێشتر ١١ جار بووە بە پاڵەوان و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد، فابیۆ فۆنینیش سەرکەوتنى بۆ یارى کۆتایى بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا ڕووبەڕووى دۆشان لایوڤیچى سڕبى دەبێتەوە، کە ئەمیش لە قۆناغى پێش کۆتاییدا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە دانێل میدڤیدیڤى ڕوسى بردەوە.