سۆن هیونگ مین رۆژبەرۆژ نرخی لەبەرزبوونەوەدایە

سۆن هیونگ مین،لە ئێستاداباشترین یاریزانی کۆریای باشورە ئەستێرەیەکی دیاری خولی ئینگلیزی و ئەورپایە بەهۆی ئەو ئاستە نایابەی کە پێشکەشی دەکات لە ئێستادا.

 

 

لە ئێستادا نرخی یاریزانەکە لە 2010ـەوە تاوەکو ئێستا 64 ملیۆن و 85000 یۆرۆ زیادیکردووە بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرزی یاریکردنی لاوەکەی کۆرییای باشور گۆڕانکاری گەورەرە رووی داوە لەماوەی 9 ساڵدا.

 

 

سەرەتا کاتێک لە ساڵی 2010 لە یانەی سیئولی کۆریای باشوور چووە یانەی هامبۆرگی ئەڵمانی، نرخی یاریزانەکە تەنیا 150 هەزار یۆرۆ بوو،بە هۆی ئەو ئاستە ناوازایەوە کە پیشکەشی کردوە،لە 2013 پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی بایرلیڤەرکۆزن کرد، سۆن تاوەکو 2015 یارییکرد و بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە لەلایەن یانەی تۆتنهامەوە گواسترایەوە،سەرەتا نرخی یاریزانەکە گەیشتە 25 ملیۆن یۆرۆ، بەڵام یاریزانەکە لەم وەرزە بە ئاستێکی تەواو جیاوازەوە دەرکەوتووە، لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگدا بە قۆناخێکی زۆرباشدا تێدەپەڕێت، بەم هۆیەشەوە نرخی یاریزانەکە لە بازاری گواستنەوەدا گەیشتووەتە 65 ملیۆن یۆرۆ.

 

 

سون لە قۆناغی ٨چامپۆنس لیگ لە یاری چوون و یاری گەرانەوەدا توانی ٣گۆڵ تۆمار بکات لە یانەی مانچستەرسیتی ئاستیکی بێ وێنەی پێشکەش کردوو توانی یانەکەی سەربخات بۆ قۆناغ بێش کۆتای.