فۆنینى یەکەمین یاریزانى ئیتاڵیە کە بتوانێت نازناوى مۆنتى کارلۆ بباتەوە

پاڵەوانێتى مۆنتى کارلۆ،لە یاری کۆتای لە نێوان فابیۆ فۆنینى ئیتاڵى بەرامبەر دوشان لایۆڤیچ یاریی کردوو یارییەکەشى بە دوو کۆمەڵەى بێ وەڵام لێبردەوە.

 

 

فۆنینى یەکەمین یاریزانى ئیتاڵیە کە بتوانێت نازناوى ئەم پاڵەوانێتیە بەدەست بهێنێت.خاڵى کۆمەڵەکانیشى (6-3 و 6-4) بوون.

 

 

فۆنینى پێشترلە ئەنجامێکى چاوەڕوان نەکراو لە یاریی پێش کۆتاییدا سەرکەوتنى بەسەر ڕافائیل نادالى ئیسپانى هێنا،چونکە ئەو یاریزانە سێ ساڵ لەسەر یەک هەڵگرى نازناوەکە بوو.

 

 

لەدواین بەشدارى کردنی فۆنینى ئەمە یەکەمین نازناوە کەبە دەستى دەهێنێت لە دوای ١٧پاڵەوانێتى.