ئۆتۆمبێلێکی دۆستی ژینگە لە فرۆکەی جەنگی ئێف-١٦ خێراترە

ئۆتۆمبێلێکی نوێی کارەبایی بەرهەمهێندراوە کە خێراییەکەی لە فرۆکەی جەنگی ئێف-١٦ زیاترە و بە دۆستی ژینگە دەناسرێت.

 

رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی لە بڵاوکراوەیەکیدا ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە ناوی “بینیفارینا باتێستا”یە و لە توانایدایە خێراییەکەی کەمتر لە دوو چرکە بگەێنێتە ٩٧ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

 

خێرایی ئۆتۆمبێلەکە زیاترە لە ئۆتۆمبێلی “فۆرمۆلا وەن”، کە لە توانایدایە لە ١٢ چرکەدا لە سفر کیلۆمەترەوە بگەیەنێتە ٢٩٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەروەها خێراتریشە لە فرۆکەی جەنگی “ئێف-١٦”.

 

ئۆتۆمبیلە نوێکە لە پێشانگای نێودەوڵەتی نیویۆرک بۆ ئۆتۆمبێل نمایشکرا، کە لە توانایدایە ماوەی ٣٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ببڕێت.

 

ئەو کۆمپانیایەی ئۆتۆمبێلەکەی بەرهەمهێناوە ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆتۆمبێلی”بینیفارینا باتێستا” بەتەواوی دۆستی ژینگەیە، هەروەها شانازی دەکەن کە یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەباییە دەچێتە لیستی خێراترین ئۆتۆمبێلە گەشتیارییەکانی جیهان کە ناسراوە بە “جی تی”.

 

کۆمپانیاکە ئەوەشی خستەڕوو، ئۆتۆمبێلەکە لە ئیتاڵیا دروستکراوە و باشترین ڕێنماییە یاساییەکانی رێگاوبانی تێدا جێگیرکراوە، پێشبینیش دەکەن نرخەکەی بگاتە ٢.٢ ملیۆن دۆلار.

 

کۆمپانیاکە بڕیاری داوە ١٥٠ دانە لەو ئۆتۆمبێلە بەرهەمبهێنێت، کە ٥٠ دانەی بۆ ئەمریکاو ئەوانی تریش بۆ ئەوروپا و ئاسیا هەناردەدەکات.

 

ئۆتۆمبێلەکە ساڵی ٢٠٢٠ دەخرێتە بازاڕەکانەوە، بزوێنەرەکەی توانای (١٩٠٠) ئەسپی هەیە، پاتریەکەی لە ماوەی کەمتر لە ٤٠ خولەک سەدا ٨٠ بارگاوی دەکرێتەوە. نمونەی دروستکراوی ئۆتۆمبێلی “بینیفارینا باتێستا” لە مانگی داهاتوو لە پێشانگای ئۆتۆمبێل لە جنێڤ نمایشدەکرێت، بەڵام ئەوە یەکەمین جارە بەشێوەیەکی فەرمی تایبەتمەندییەکانی ئاشکرابکریت.

 

 

: پێشکەوت حاجی خلیل