کاوان حەمە سعید
26, نیسان 2019

ڕۆژێکی شوم و نەگریس

۲٦ /٤/۱۹۷٤ .ڕۆژێکی بەهاری ڕەنگین  ڕۆژێک کەخەڵک چاوەڕێی مژدەی شادی وئازادیوو سەرفرازی گەل بوو شۆڕشوو پێشمەرگە سومبوولی هێزوو قارەمانی گەل بوون ،لەوڕۆژەدا شارەکەم هەروەک سەرمەشقوو قوربانی هەموو قۆناغەکانی مێژووی ڕزگاری خۆازی کورد بوو ئەمجارەش تیری غەدری نامەردانوو دوژمنانی کورد لەجەستەی دراو بەخوێنی ئاڵی ڕۆڵەکانی گوڵاڵە سورەی ئەوبەهارەشی تێرئاو کرد.

 

لەسەروو بەندی شۆڕشی ئەیلولدا بوو  پاش ململانێیەکی زۆری خوێناوی پاش خۆڕاگرییەکی بێوێنەی هێزی گەلوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەرامبەر بەدەستدرێژیو پەلامارەکانی هێزەکانی سوپای عێراقوو چڵکاووخۆروو خۆفرۆشەکان ، سەرەڕای بەکارهێنانی هەمووجۆرە چەکێکی قەدەغەکراو ،گەلی کوردستان توانی بەورەیەکی پۆڵاینەوەی ڕوبەڕووی هەموو هێزوو تواناکانی حکومەتی ئەوکاتەو ڕژێمی بەعسی شۆفێنیوو نەتەوەپەرستەکان ببێتەوە،تائەوڕادەیەی کە حکومەتی عێراق ناچاربکات داوای ڕاوەستانی شەڕوو گفتووگۆ بکات ، لەئەنجامی لەدەستدانی زۆربەی توانا سەربازییەکانی لەسەر دەستی هێزی گەلوو  پێشمەرگەی کوردستان ،پاشان ڕێکەوتننامەی یازدەی ئازاری لێکەوتەوە، بەڵام هەروەک ،ئەوئاکارە نامرۆڤانەی کە بەعسییەکانی پێناسرابوو ،پاش خۆسازدانەوەو خۆپڕچەککردنوو ،گێڕانەوەی هێز بۆسوپا جارێکی کە دەستیان دایە پەلاماروو ستەمکردن لەگەلی کورد، ئەمجارەش بەچەند هێرشوو پەلامارێکی دڕندانە بۆسەر ناوەنی شارەکان بەتایبەت ئەوشارانەی کەلەبندەستی هێزەکانی گەلوو شۆڕشدابوون ،پاش پەلامارە بێویژدانیوو نامرۆڤانەکەی شاری قەڵادزەی غەدرلێکراو، لەم ڕۆژەشدا شاری هەڵەبجە لەوپەڕی بێئاگایوو باوەڕقایم بەئاشتیوو ئاشتەوایی لەناکاوێکدا فڕۆکە بێبەزەیوو نەفرەتییەکانی بەعس پەلامارێکی گورگئاسایان کردەسەر شاروو لەماوەیەکی کەمدا لەخوێنیان گەوزاندوو ژمارەیەکی زۆریان لەخەڵکی بێتاوان ژنوو منداڵوو پیروو پەککەوتەیان شەهید کرد کەزیاد لەپەنجا شەهیدوو ژمارەیەکی زۆرلەوە زیاتریان بریندار کرد و خەڵکەکەشیان لەماڵوو حاڵی خۆیان ئاوارەکرد.

 

لەیادی ئەوڕۆژەدا هەزاران سڵاو بۆگیانی پاکی ئەوشەهیدانە دەنێرین سەری ڕێزوو وەفایان بۆنەویدەکەین لەیادیان ناکەین، مردنوو سەرشۆڕی بۆدوشمنانی کورد و کوردستان.