هاوپەیمانی نیشتمانی
29, نیسان 2019

دیدێکی جیاوازی هاوپەیمانی بۆ ئەندامبون لە هێزی سیاسیدا

هاوپەیمانیی نیشتمانی بەتەواوی دژی ئەوەیە کە ئەندامانی هەر هێزێک بکرێنە (کۆیلە)ی ئەو حزبە و ئازادی بیرکردنەوەیان زەوتبکرێت.

 

لەدیدی( هاوپەیمانی)دا حزب و قەوارەی سیاسی میکانیزمە و ئامانج نییە، هاوپەیمانی کار ناکات بۆ پیرۆزکردنی حزب بەڵام ئەرکی هەموو هاودیدانە ڕێز لەپەیڕەو و کارنامە و بڕیار و ڕێساکانی هاوپەیمانی بگرن و پێوەی پابەند بن، چونکە ئەوە دەبێتە دەق و بڕگەکانی گرێبەستی نێوان هاودید و هاوپەیمانی، وە پابەندبوون و گوێڕایەڵی و کارکردن بە پرنسیپە سیاسی و ئیدارییەکانی هاوپەیمانی گەرەنتی سەرکەوتن و گەشتنە بە ئامانجەکان.

 

#بەشێک لە گوتاری هاوپەیمانیی نیشتمانی