کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخرا

هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەولێر بەڕێوەبچێت بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

جوان ئیحسان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە “کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دواخراوە”.

ناوبراو هیچ زانیاریەکی نەخستووەتەڕوو لەبارەی هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکە و ئەو کاتەی کە بڕیاردراوە کۆبوونەوەکەی تێدا ئەنجامبدرێت.

پێشتر بڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی شوبات کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک بەڕێوەبچێت.