هاوپەیمانی نیشتمانی
30, نیسان 2019

دیدی هاوپەیمانیی بۆ ئەندامبوون لە هێزی سیاسیدا

دیدی هاوپەیمانیی بۆ ئەندام بون لە هێزی سیاسیدا:

هاوپەیمانیی نیشتمانی بڕوای تەواوی وایە کە کار کردنی هاودیدان لە پرۆژەی هاوپەیمانیدا (گرێبەست) ێکی ئەخلاقی و سیاسییە لەنێوان هاوپەیمانی و هاودیدانداو ئەو گرێبەستە نابێتە هۆی وابەستە کردنی هەمیشەیی هاودیدان بە (هاوپەیمانی ) یەوە، سەرجەمی هاودیدان ئازادییەکی تەواویان هەیە لەکاتی نەگونجانی هاودیدێک بۆ بەردەوامی بەو گرێبەستەوە بەهەر هۆکارێک بێت و بڕیار بدات بە وازهێنان لە هاوپەیمانی دەتوانێت بە نوسراوێکی فەرمی واژۆکراو وازنامەی خۆی پێشکەش بە بەرپرسی ئۆرگانەکەی خۆی بکات و پێویستی بە پەسەند کردنیش نییە،ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە هاوپەیمانی دەیەوێت بە فۆڕمێکی نوێ کاری سیاسیی خۆی ئەنجام بدات و هاودیدەکانی وا پێبگەیەنێت کە مومارەسەی سەرجەم ئازادییە کەسییەکانی خۆیان بکەن بۆ ئەوەی سەرەنجام کۆمەڵگەیەکی تەندروست و ئازاد بەرهەم بێت.

# بەشێک لە دیدی هاوپەیمانی